رێکخراوی خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار پڕۆژەیەکی نوێی بە ناوی کۆمەڵگەی هاوپشتی کۆمەڵایەتی یونس ئەمرە لە شاری باکامۆی پایتەختی مالی دەستپێکرد. لەناو پڕۆژەکەدا؛ یەتمخانە، قوتابخانە، بنکەی تەندروستی، مزگەوت، مێوانخانە، ژووری پێشنوێژ و موئەزین، شوێن بە خێو کردنی ئاژەڵ و قەسابخانە، هەروەها ئۆفیسی ئیهۆ ئەبرار دەبێت.
دکتۆر عبدالرحمان ئالپسۆی سەرۆکی سەرکردایەتی ئیهۆ ئەبرار، صباح الدین ئوغار نوێنەری ئیهۆ ئەبرار لە تورکیا، وەزیری کەلتوور و وەقفەکانی مالی، یاریدەدەری سەرۆکی کاروباری ئایینی مالی، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی باماکۆ، سەرۆکانی وەقفەکانی AMCS و SCM و پێشەوایان گەل لە ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەشداریان لە مەرسیمی دانانی بناغەی ناوەندەکە کرد.
"زۆربەی بودجەکان بە پشتگری خوێندکارانی قوتابخانەی سەرەتاییەوە بە دەست هاتووە"
دکتۆر عبدالرحمان ئالپسۆی سەرۆکی سەرکردایەتی ئیهۆ ئەبرار لە کاتی مەراسیمەکە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "پڕۆژەکە پڕۆژەیەکی هەمیشەیی و درێژخایەنە. زۆربەی پارەی ئەم پڕۆژەیە لە ڕێگەی کاری خێرخوازی خوێندکارانی قۆناغی سەرەتاییەوە دابین کراوە. بەرهەمی کاری گەورەی دڵە بچووکەکانە. بەهۆی ئەم پڕۆژەیە چالاکییەکانی ئیهۆ ئەبرار و رێکخراوە خێرخوازیەکانی دیکە زەبری زیاتر بەدەست دەهێنن و کاراتر دەبن."
هەروەها وتی، "من پێم وایە ئەم کۆمپلێکسە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی ڕۆحی هاوپشتی کۆمەڵایەتی نێوان دڵە بچووکەکانی ئەورووپا و منداڵە هەژار و یەتیمەکانی ئێرە، و زیاتر سەرنجی خێرخوازان بۆ ئێرە ڕادەکێشێت. سوپاسی قوتابیان و مامۆستایان و دایکان و باوکانی قوتابخانەی یونس ئەمرەی ئیسلامی دەکەم کە هەوڵێکی زۆریان دا بۆ بەدیهێنانی پڕۆژەکە. سوپاسی دامەزراوەی AMCS دەکەم کە یارمەتیان داین لە قۆناغەکانی زەوی و تایتڵ و ناوچەگەریدا، دامەزراوەی SMC کە میوانداریمان کرد و هەموو بەڕێوەبەرانی لێرە."
صباح الدی ئوگار نوێنەری ئیهۆ ئەبرار لە تورکیا، کە ڕایگەیاند قۆناغی بیناسازی پڕۆژەکە بە سەختییەکی زۆرەوە تێپەڕێنراوە، وتی کە کێشەیەکی زۆریان هەبووە لە ڕووی وەرگرتنی زەوی، گواستنەوەی تابلۆی تایبەتمەندی، مۆڵەتی ناوچەگەری، بەڵام لە کۆتاییدا، گونجاوە زەوی لە شوێنێکی ناوەندی لە نێوان فڕۆکەخانە و ناوەندی شاردا دەستکەوت و بناغەکانی پڕۆژەکە دانرا.
وردەکارییەکانی ئەو پڕۆژەیەی کە باسی لێوە دەکرێت بەم شێوەیەن؛
کۆی گشتی پڕۆژەکە بریتییە لە ٣ هەزار و ٦٠٠ مەتر چوارگۆشە ڕووبەری بیناسازی و هەزار مەتر چوارگۆشە شوێنی گشتی لە دەوروبەری بیناکە.
٤٠٠ مەتر چوارگۆشەی یەتیمخانە بۆ ٥٠ کەس.
بینای قوتابخانە ٢٦٠ مەتر چوارگۆشە بۆ ١٥٠ کەس و گۆڕەپانی یاری ٣٠٠ مەتر چوارگۆشە.
٢٦٠ مەتر چوارگۆشە مزگەوت و ژووری ئیمام و موئەزین.
بنکەی تەندروستی ١٢٠ مەتر چوارگۆشە.
٣٠٠ مەتر چوارگۆشە لە ئۆفیس و میوانخانەی ئیهۆ ئەبرار.
شوێنی بەخێو کردنی ئاژەڵ ٣٠٠ مەتر چوارگۆشە.
کوشتارگە و کۆگای ٢١٠ مەتر چوارگۆشە.
لەسەدا ٦٠ی پڕۆژەکە کە تێچووی کۆی گشتی ٢٥٠ هەزار یۆرۆیە، بەبێ تاپۆ و تێچووی ناوچەگەری، لەلایەن توێژینەوەی ڕەمەزانی خوێندکارانی قوتابخانەی ئیسلامی یونس ئەمرە لە شاری دێنهاگی هۆڵەندا دابینکراوە. بۆ ئەوەی لەسەدا ٤٠ی تێچووی ماوەتەوە، هاوکارییەکانی خێرخوازان وەردەگیرێت.
بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا زۆربەی پڕۆژەکە تەواو بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.